بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئاماژە بە زانیاری پێشوەختە لە سەر بارانبارینی بەخوڕ و ئامادەباشی تیمەکانی حکومەت، وتی کە لە ئێستادا کاری سەرەتایی تەنیا ڕزگارکردنی خەڵکە و بەشێکی زۆری خەڵکیش لە کاتی دروستبوونی لافاوەکە لە خەودابوون.
ناوبراو وتی: لە دارەتوو 3 کەسی خێزانێک گیانیان لە دەست داوە، هەر لە دارەتوو لە خێزانێکی دیکە 2 کەس گیانیان لە دەست داوە، کەسێکیش بە هۆی هەورە تریشقەوە گیانی لە دەست داوە، وێڕای ئەوەش لە قوشتەپە منداڵێک بە هۆی لافاوەوە گیانی لە دەست داوە.
پارێزگاری هەولێر وتی کە ئەوانەی بە هۆی لافاوەکەوە گیانیان لە دەست داوە 8 کەسن./.