بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی ئازادواری بە ئاماژە بە پێگەی گرنگی ئوراسیا و تێڕوانینی هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بەم ناوچەیە، وتی: ئەمڕۆ گەنجینەیەک لە ئابوری، مێژوو، کەلتور و زمان بۆ ئێران لە ناوچەی ئوراسیا بوونی هەیە کە بە پشت بەستن بە ڕاستییەکان، بەهێزبوون و دیپلۆماسیتەی کارا دەکرێت کەڵکی پێویست لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئێران لەم ناوچەیە وەربگیرێت.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە ئەمڕۆ بە ناوی ژئۆپۆلتیکی ئوراسیا ناو دەبرێت و بۆ سیاسەتی نێودەوڵەتی گرنگە، ناوچەیەکە کە لە دوو کۆماری ڕۆژئاوای ڕووسیا – ئۆکرانیا و بیلاڕووس دەست پێدەکات و ناوچەکانی نێوان دەریای ڕەش تا مەغولستان لە خۆ دەگرێت و بەدەر لە ڕووسیا و قەفقاز، ناوچەی خەزەر و ئاسیای ناوەڕاستیش دەگرێتەوە.
ئازادواری وتی: ئەم ناوچەیەش لە سەردەمی یەکێتی سۆڤییەت لە بەرەی ڕۆژهەڵاتدا بووە و لەم ڕووەشەوە کەمتر ناوی هاتووە بەڵام لە ئێستادا بووەتە جێی گرنگی و بە هۆی دراوسێبوون لە گەڵ ئەتلانتیک، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاسیفیک ڕۆڵی گرنگی هەیە.
ئەندامی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – ڕووسیا وتی: بە پێچەوانەی ئەتلانتیک کە ئەمریکا کاراکتەری سەرەکییە و لە پاسیفیک بە هەمان شێوە ئەم ڕۆڵە دراوەتە ئەمریکا و چین، لە ئوراسیا لە ئێستادا ڕووسیا ڕۆڵی سەرەکیی هەیە، بەڵام لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوو، هاوکات لە گەڵ ناساندنی ئەم ناوچەیە لە گۆڕەپانی ژئۆستراتژیکی جیهان، کاراکتەرەکانی دیکەش – ئەمریکا، ئەورووپا و چین – هەوڵیان داوە بچنە ئەم هاوکێشەوە.
ناوبراو وتی: ئێران لەم دۆخەدا دەبێت هەستیارانە مامەڵە بکات، بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران لە پەیوەندی لە گەڵ سەرجەم ناوچەی ئوراسیایە بە پلەی یەکەم و پاشان لە ناوچەکانی وەک ئاسیای ناوەڕاست و خەزەر و قەفقاز./.