بینایى عوسمان له دیدارێكى له‌گه‌ڵ جام كورد وتى ، سه‌ره‌تاى ژیانى یاریكردنم رووم له یانه‌ى پیره‌مه‌گروون كرد؛ بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز پاشان چوومه ریزه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێر پاشان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بوونه پاڵه‌وانى عێراق و به‌هۆى ئاستبهرزیمهوه رووم له یانه‌ى گازى باكوور كرد بۆ ماوه‌ى وه‌رزو نیوێك له شارى كه‌ركووك یاریكرد‌و له‌سه‌ر ئاستى یاریگاى گه‌وره بوونه پاڵه‌وانى عێراق .
بینایى وتى، له ساڵى ٢٠١٦ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م بووبنه دووه‌مى فوتساڵى كچانى عێراق، پاش تیرۆركردنى سه‌رۆكى ئه‌و كاتى یانه‌كه و نه‌بوونى خزمه‌ت، هاتمه شارى سلێمانى و له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئافرۆده‌یت درێژه‌م به یاریكردن دا‌و له‌گه‌ڵ یانه تاقانه‌كه‌ى ئافره‌تانى شارى سلێمانى بوونه سێیه‌مى كوردستان و وه‌رزى رابردووش بوونه پله‌ى چواره‌م و بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵیش رووم له یانه‌ى پیره‌مه‌گرون كرده‌وه .
ئاستبهرزییهكهى ئه‌و كچه كورده هه‌میشه بۆته جێگه‌ى تێرامانى یانه‌كانى باشوور‌و ناوه‌راست ئه‌وه‌بوو بۆ خولى عێراق بینایى رووى له یانه‌ى نه‌فت میسان كرد و بوونه چواره‌مى عێراق .
بینایی یاریزانى فوتساڵى یانه‌ى سیروانى نوێ بووه كه پاڵه‌وانى كوردستانه ده‌خوازێت ئه‌و ته‌مه‌نى ماوێتى پێشكه‌شى ئه‌و یانه‌یه‌ى بكه‌یت ، بینایى خوێندكارى په‌یمانگاى وه‌رزشى سلێمانى بووه و خاوه‌نى ریكۆردى یارى یه‌ك بازه و خاوه‌نى چه‌ندین نازناوو ریكۆردیشه له ڤیستیڤاڵى خوێندگه‌كان.
بینایى ده‌لێت پاش تێتسكردنم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ساڵى ٢٠١٧ چووینه كه‌مپێك له وڵاتى لوبنان دواتر بۆ توركیا پاش ئه‌وه‌ش چووینه وڵاتى تاجیكستان له پاڵه‌وانێتى ئاسیا و خاوه‌نى ٣ یارى نێوده‌وڵه‌تییم.
بینایى نیگه‌رانه له‌وه‌ى ته‌نیا له كاتى پاڵه‌وانێتییه‌كان یاریزانیان بیره‌و پێش ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ته‌نیا كه‌مپێكى تاقه‌ت پروكێنیان پێ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر ئاستیان ده‌بێت .