بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کە کاتژمێر 5 ی ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە 15 ی کانوونی دووەمی 2021، هونەرمەند عەزیز سەلام کە کێشەیەکی خێزانیی هەبووە، لە سەر نهۆمی دووەمی خانوویەک خۆیی فڕێداوەتە خوارەوە و بە هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.
کەسێکی نزیک لەو هونەرمەندەش ڕایگەیاندووە کە ناوبراو ماوەی چوار ساڵە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە و بەو هۆیەوە لە کاتی هونەریش دوورکەوتبووە.
هونەرمەندە عەزیز سەلام لە سەر بانی ماڵەکەی لە گەڕەکەی موفتی هەولێر خۆیی فڕێدایە خوارەوە و تا نەخۆشخانەش لە ژیاندا مابوو بەڵام پاشان لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی گیانی لە دەستدا./.