بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “ئەهرام” كە پێگەیەكی ئەلیكترۆنیی رۆژنامەی رۆژانەی “ئەلئەهرام”ی میسرییە، ڕۆژی سێشەممە 14ی دێسەمبەر بڵاوی كردووەتەوە، ناوی كیت وێنسلت بە هۆی زنجیرە دراماكەی “Mare of Easttown” لە سەرووی ئەو هونەرمەندانەیە بڕیارە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپ”یان پێ ببەخشرێت.
ئەو زنجیرە درامایەی وێنسلت، درامایەكی تاوانكارییە کە دەرهێنانی وێنسل خۆیەتی و چەندان ئەكتەری ناودار وەك جان سمارت، جاری پێرس، جۆلیان نیكلسۆن، ئەنجۆری رایس، دێڤید دینمان، سوزی بیكون، جۆن دۆگڵاس و چەندانی تر تێیدا بەشداریی دەكەن. ئەو زنجیرەیە لە 30ی مایۆی 2012 پێشان درا.
بڕیارە كاندیدانی خەڵاتی “گۆڵدن گڵۆپ” كە خەڵاتێكی جیهانییە، لە هۆتێلی پێرڤلی هیلتۆن لە پێرڤلی هێڵز لە ئەمەریكا، ناوەكانیان ئاشكرا بكرێت، بەڵام لە ئێستەوە ئاشكرا بووە كە كیت وێنسلت لە سەرووی لیستەكەدایە، دواتریش لە نۆی یەنایەر خەڵاتەكە دەدرێتە براوەكانی.