بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی ماڵپەڕی سەبا، ڕۆژی یەکشەممە 12ی دێسەمبەر فیلمی سینەمایی «قارەمان» لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی لە دوو بەشی خەڵاتی ئەنجوومەنی ڕەخنەگرانی لاس ڤگاس و خەڵاتی ئەنجوومەنی ڕەخنەگرانی سێن لووئیس کە لە گرینگترین بەشەکانی سینەمای ئەمریکا دێنە ئەژمار بوو بە ناودێری وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی.
فیلمی «قارەمان» لە ئەنجوومەنی ڕەخنەگرانی سێن لووئیس لە گەڵ فیلمەکانی: «سەیارەکەی من بڕانە»، «دەستی خودا» و «تیتان» دەکەوێتە کێبڕکێ و فیلمەکانی «بندتا»، «فرار»، «تیتان» و «خراپترین مرۆڤی دونیا» لە خەڵاتەکانی ئەنجوومەنی ڕەخنەگرانی لاس ڤگاس ناودێرەکانی تری وەرگری خەڵات لە بەشی باشترین فیلمی نێودەوڵەتین.