بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس حاجی حەسەن وەزیری کشتووکاڵی لوبنان، وێڕای ڕەخنەی لە شەڕی یەمەن داوایکرد کە ئەو شەڕە بێهۆیە لە دژی خەڵکی زوڵملێکراوی یەمەن ڕابگیرێت.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: شەڕی یەمەن بە چەندین هۆکار دەبێت کۆتایی بێت، بە تایبەت بە هۆی ئەوەی کە هیچ مرۆڤێک ناتوانێت ببینێت کە سەدان هەزار کەس کوژراو، ئاوارە و برسین و سەدان هەزار کەسی دیکەش لە شوێن هیوای ژیان دەگەڕێن بەڵام بۆیان بەدی ناکرێت.
وەزیری کشتووکاڵی لوبنان وتی: شەڕی یەمەن بەدەر لەوەی مافی کێیە و لە کوێ دەستیپێکردووە و لە کوێش کۆتایی دێت، دەبێت لە زووترین کاتدا ڕابگیرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی لێدوانێکی جۆرج قەرداحی وەزیری پێشووی ڕاگەیاندنی لوبنان لە ئیدانەکردنی شەڕی یەمەن، پەیوەندییەکانی نێوان بەیروت و سعوودیە و هاوپەیمانەکانی تێکچووە./.