بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمید هایس سەرۆکی ئەنجومەنی ڕزگاری ئەنبار ڕایگەیاند کە سەرەڕای کۆبوونەوە و وتووێژی نێوان سەرکردەکانی هەر دوو هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم، ململانێ و ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو لا چارەسەر نەکراوە، لە بەر ئەوەی کە هەر لایەنێک خۆی بە شیاوتر دەزانێت و داوای پۆستی زیاتر لە کابینەی داهاتووی عێراق دەکات.
ناوبراو وتی: هاوپەیمانی عەزم ئیرادەیەکی جیدیی هەیە بۆ ڕاکێشانی گرووپ و لایەن و کاندیدە سەربەخۆکان بە مەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی هەوڵەکانی محەممەد حەلبوسی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق.
وتیشی کە هاوپەیمانی عەزم جەخت لە سەر دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی دەستی داعش دەکات تا لەو ڕێگایەوە پاڵپشتی سوننەکان بۆ خۆی ڕابکێشێت./.