بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی سپی لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمریکا هێزی شەڕکەری لە عێراقدا نەماوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هێزەکانی هاوپەیمانان کە لە عێراقدا ماونەتەوە ئەرکیان تەنیا ڕاوێژکارییە لە پێناو شەڕی دژ بە داعش.
ڕاشیگەیاندووە کە مانەوەی ئەو هێزانەش لە سەر داوای حکومەتی عێراق بۆ پێدانی ڕاوێژ بە هێزەکانی ئەم وڵاتەیە./.