بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی ڕیانکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: من پێم وایە کە ئەگەری گەیشتن بە ڕێکەوتن بەراورد بە ماوەی پێش دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، بەرز بووەتەوە و باشترە بڵێین چەند هۆکارێک هەیە کە وامان لێدەکات چاوەڕوانی بەرەوپێشچوون بین.
ناوبراو وتی: پێشنیارەکانی ئێران سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی پیشاندەری ئەوەیە کە ئەم وڵاتە بۆ چالاککردنەوەی ڕێکەوتنەکە ئیرادەیەکی جیدیی هەیە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ لە پەیوەندیی لە گەڵ واشنتن بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڕەشەی سزادانی ئێران هاوکات لە گەڵ دانوستانەکانی ڤیەننا هەنگاوێکی نەرێنییە./.