بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە سەر سەردانەکەی نەفتالی بێنت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئیمارات و کۆبوونەوەی لە گەڵ محەممەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی هاتە دەنگ و بە توندی ئیدانەی کرد.
لە بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستیندا هاتووە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و پێشوازی دەسەڵاتدارانی ئیمارات لە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، خیانەتە لە فەڵەستین.
جیهادی ئیسلامی جەختیکردووەتەوە کە پێشوازی لە بێنت، پتەوکردنی ئاسایشی ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی، هەوڵدان بۆ شەرعییەتدان بەم ڕژێمە تەزویرە و پاککردنەوەی تاوانە بەردەوامەکانی بەرامبەر بە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستینە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە سەردانێک گەیشتووەتە ئیمارات./.