بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل کاڵاگاسی شارەزای کاروباری ئەمنی و سیاسی سوریا بە ئاماژە بە بەردەوامی تاڵانکردنی نەوتی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە، وتی: سنورەکانی نێوان سوریا و عێراق بە هۆی داگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکاوە بە لاوازترین سنوری نێودەوڵەتی لە ڕووی کۆنتڕۆڵکردنەوە دادەنرێت بە شێوازێک کە لەو سنورانەوە نەوت، کاڵا، مرۆڤ، پارە و ئاسەواری مێژوویی بۆ عێراق قاچاخ دەکرێت.
ناوبراو وتی: هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە دەیان تەنکەر نەوتیان لە ناوچەی جزیرەی سوریا بەرەو بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە عێراق گواستووەتەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە لە کاتی داگیرکردنی چەندین ناوچەی سوریا لە لایەن ئەمریکییەکانەوە، بەردەوام هەواڵ و ڕاپۆرتی بە قاچاخبردنی نەوت و دانەوێڵەکانی سوریا لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بۆ خاکی عێراق بڵاو بووەتەوە./.