بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود ڕۆبەیعی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، هۆشداریی بەو کەس و لایەنانە دا کە دەیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا بمێننەوە.
ناوبراو وتی: چەکی خۆڕاگری لایەنگری سەرەکی و دەستەبەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەیە کە پەرلەمان و خەڵکی عێراق لە دژی هێزەکانی بێگانە دەریان کردووە و دەبێت سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا و سەر بەم وڵاتەش خاکی عێراق بە جێ بێڵن.
ڕۆبەیعی وتی: هەر کەس و لایەنێک پاساو بۆ مانەوەی هێزی داگیرکەری ئەمریکا بهێنێتەوە، ڕوبەڕوی چەکی خۆڕاگری دەبێتەوە و ئیرادەی خەڵک و خۆڕاگری، هێزەکانی بێگانە لە عێراق دەردەکات./.









