بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژێکدا وتی: وەزارەتی دەرەوە بەشێکی دیپلۆماسیەتی ئابورییە و وەزارەتخانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئاسانکاری لە پەیوەندییە ئابورییەکان دەبێت یارمەتیدەری ئێمە بن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی باڵیۆزان و نوێنەرە سیاسییەکان لە وڵاتانی دراوسێ، ئەرک و ڕاسپاردەکانیان دیاری کرد، وتی: کرانەوەیەکی زۆر لە بواری دارایی و ئابوری لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لەم ماوەیەدا کراوە.
خەتیب زادە وتی: لە پێناو بێ کاریگەرکردنی گەمارۆکانیش کاری زۆر کراوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا هەواڵی خۆش بڵاو دەکرێتەوە./.