جێگری عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشته شاری له‌نده‌ن، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌شی بۆ وتووێژ له گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک سوریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ناو برد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئه‌میر عه‌بدووڵاهیان جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆمااری ئیسلامی ئێران له فڕۆکه‌خانه‌ی شاری له‌نده‌ن له لایه‌ن نیل بۆش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پێشوازی لێ‌کرا.
ناوبراو به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه له سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و پاش سه‌ردانه‌که‌ی مانگی ڕابردووی فیلیپ هاموه‌ند بۆ تاران بووه.
جێگری عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وتووێژ و ڕاوێژ له گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک سوریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ناوبرد، هاوکات جه‌ختیشی کرده‌وه که له‌م سه‌ردانه‌دا پرسی په‌نابه‌ران و چۆنیه‌تی یارمه‌تی مرۆڤ دۆستانه بۆ ئاواره‌کانی سوریا و عێراق باسی لێ ده‌کرێت.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: پێشتریش له گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ناوچه‌که په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه، دوا جار له گه‌ڵ سایمۆن گێس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا که به‌م دوایانه سه‌ردانی تارانی کردبوو، به چڕ و پڕی سه‌باره‌ت به پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتووێژمان کردووه.
عه‌بدووڵاهیان ڕوونیکرده‌وه: به‌ڵام ئه‌م قۆناغه له وتووێژه‌کان له سه‌ر بانگهێشتی به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی لێک تێگه‌یشتنی زیاتر سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ناوچه‌که و چۆنیه‌تی ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌کانه.
جێگری عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له کۆتاییدا وتی: له‌م سه‌ردانه‌دا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان له گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانی به‌ریتانیا ده‌بێت و هاوکات دانیشتنی هاوبه‌ش له گه‌ڵ که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان و ناوه‌نده توێژینه‌وه‌ییه‌کانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت.