بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس حاجی حەسەن وەزیری کشتووکاڵی لوبنان ئاشکرای کردووە کە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی سعوودیە دەکات.
پێگەی هەواڵی عەرەبی 21 و کەناڵی المنار لە سەر زاری ئەم وەزیرەی کابینەی لوبنان ڕایانگەیاندووە کە لە پاش سەردانەکەی میقاتی بۆ میسر ناوبراو لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی سعوودیە دەکات.
ناوبراو بڕیاری دەست لە کار کێشانەوەی جۆرج قەرداحی وەزیری پێشووی ڕاگەیاندنی لوبنانی بو بوێرانە ناوبردووە و ڕایگەیاندووە کە قەرداحی ئەوەی سەلماند کەسێکی نیشتمانپەروەرە و داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی لوبنان و وڵاتانی عەرەبیش گرنگییەکی زۆری هەیە.
هەفتەی ڕابردوو، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، سەرۆک وەزیرانی لوبنان و جێنشینی سعوودیە پێکەوە بە تەلەفوون وتووێژیان کرد./.