بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «بامبەئی» بۆ ئەکتەری فیلمی «ژنێک کە شاعیر بوو» لە دەرهێنانی هاوبەشی سەعید دەشتی و سەحرا فەتحی و ئامادە کاری ئەمیر هوشەنگ هاشمی دەرچوو.
حەوتووی ڕابردوو کورتە فیلمی «ژنێک کە شاعیر بوو» لە چوا بەشی سەرەکی ئەکتەری ژن، ئەکتەری پیاو، دەرهێنەری و باشترین باشترین فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «بامبەئی» ناوزەدی وەرگرتنی خەڵات بوو کە توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بە دەست بهێنێت.
ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم فێستیڤاڵە لە 5ی دێسەمبەر بەڕێوە چوو.
ئەمیر جەعفەری، سەحرا فەتحی، لیندا کیانی و نیما شەعبان نەژاد لەم فیلمەدا ڕۆڵیان گێڕاوە.