بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێمن مەحموود نووسەری كتێبەكە ڕایگەیاند: ئەم كتێبە لە پێنج بەشی سەرەكی پێكدێت و بۆ پڕۆژەی نووسینەوەی مێژووی پارێزگای سلێمانی ئامادە كراوە. زۆر بەبێ لایەنی و پیشەییانە نووسراوە، هەوڵ دراوە زۆرترین زانیاری لە كەمترین دێڕدا بداتە خوێنەر و ئاشنای بكات بەو بوارانەی كە لە لێكۆڵینەوەكەدا خراوەتە ڕوو.
هەر وەها وتی، ئەم كتێبە هەرچەندە مێژووی هەموو شار و كەسایەتی و شوێنەكانی تێدا نییە، بەڵكو سەرچاوەیەکی گرینگە بۆ ناساندنی مێژووی دەربەندیخان و مێژووی ئەم شارە تا كۆتایی ساڵی 2017 لەخۆ دەگرێت. بەدڵنیاییەوە لەو ساتەوە تا ئێستە، گۆڕانكاری زۆر روویان داوە و دەكرێت بۆ چاپەكانی تر دەستكاری بكرێتەوە.
كتێبی “كورتەیەك لە مێژووی دەربەندیخان” 100 لاپەڕەیە و لەلایەن چاپخانەی سایەوە چاپ كراوە و بێ بەرانبەر دابەش دەكرێت.
هێمن مەحموود چیرۆكنووس و ڕۆژنامەنووسە، دانیشتووی شارۆكەی دەربەندیخانە و خاوەنی پێنج بەرهەمی ئەدەبییە.