بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی وتی کە ئەمریکا بە هۆی تاوانێکی زۆر لە دژی سەرکردەکانی عێراق و گەلی ئەم وڵاتە تێچوویەکی قورس دەدات.
ناوبراو بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکای بە ئەرکی ئائینی و نیشتمانی ناو برد و وتی: ئەمریکا تا لە عێراقدا بێت وەک دوژمنی ئێمە دەمێنێتەوە و لە هەر بستێک لە خاکی خۆماندا تۆڵەی لێدەکەینەوە.
کەعبی وتی کە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا پیشان دەدات کە لە عێراق نەکشاونەتەوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: ئەمریکا کاتی خۆی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش داواکارییەکەی عێراقی قبووڵ نەکرد و بە کێشەیەکی ناوخۆیی عێراقییەکان ناوی برد.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدەن چەکی خۆڕاگری وەک پشتیوانی گەلی عێراق لە ئێمە بگرن.
وتیشی کە ئەگەر خۆڕاگری و حەشدی شەعبی نەدەبوون، عێراق و ناوچەکە لە هەلومەرجێکی جیاوازدابوون و داوای هەڵوەشانەوەی حەشد لە لایەن ئەمریکا، ئیسرائیل، سعوودیە و ئیماراتەوە سەرچاوە دەگرێت.
ئەکرەم کەعبی وتی کە ئامانجی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆییە.
وتیشی کە ڕادەستکردنی چەکی خۆڕاگری بە واتای ڕادەستکردنی عێراقە بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و قەد سەرناگرێت./.