بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە و دوایین دۆخی سیاسی و ئەمنی ئەم وڵاتەیان تاوتوێ کرد.
لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە سەر پێویستی پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و تێکدەرانی دۆخی ئەمنی کرایەوە.
هادی عامری و بەرهەم ساڵح هەروەها بە پێویستیان زانیوە کە یەکڕیزی نیشتمانی بکرێتە بنەمایەک بۆ تێپەڕاندنی کێشەکانی ئێستا و دەستپێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق./.