بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شوان ئەفراسیاب عەلی، ساڵی 1981 لە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، بڕوانامەی مافناسیی هەیە و دەیان ساڵە وەک پسپۆڕێکی دیاری وەرزشی و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و پلە یەکی هەرێمی کوردستان چالاکی دەکات.
ناوبراو لە ماوەی یەک چارەکە سەدە لە کارکردنی لە بواری وەرزشی، خاوەنی زیاتر لە 45 سمینار و کۆڕ و وۆرکشۆپی تایبەت بە وەرزش، ڕۆشنبیری، ووشیاری و یاساکانی تۆپی پێیە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
شوان ئەفراسیاب عەلی هەروەها خاوەنی 7 کتێبی چاوپکراویشە و چەندین بابەتی لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوە، 80 سوپاسنامە و 130 خەڵاتی ڕێزلێنانی هەیە و بەشداریی بەردەوامی لە خولی کوردستان و عێراق بۆ تۆپی پێ کردووە.
ئەم ناوبژیوانە دەیان نووسین و بابەت و وتاری لە ڕۆژنامەکاندا هەبووە و وەک شیکارێکی وەرزشی بەردەوام ڕا و بۆچوونی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاو بووەتەوە./.