بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە توندی ڕەخنەی لە بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گرت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمریکا تەنانەت لە میانەی دانوستانەکانی ڤیەنناش واز لە سیاسەتی گەمارۆدان ناهێنێت، واشنتن لەوە تێناگات کە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان و کرانەوەی دیپلۆماسی دژی یەکترن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا ناتوانێت لە کارتی گەمارۆکان لە دانوستانەکانی ڤیەننا کەڵک وەربگرێت./.