جام کوردی:
موشه‌کی بالستیکی نوێ به ناوی “عیماد” که به هه‌ر هۆکارێک ئاستی تواناکانی له ڕووی مه‌ودای پێکانه‌وه به فه‌رمی ڕانه‌گه‌ێندراوه، به ئاماده‌بوونی لیوا حوسێن دهقان وه‌زیری به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌رکه‌وتوویی تاقیکرایه‌وه. ناوبراو ڕایگه‌یاند که ئه‌م موشه‌که ده‌توانێت ئامانجه دیاریکراوه‌کانی به وردی بپێکێت.
تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی نوێ که زۆر پێشکه‌وتووه، چه‌ندین په‌یامی سه‌ربازیی به جیهانیان گه‌یاندووه. په‌یامه‌کان به هۆی گۆڕانکارییه سه‌ربازییه‌کانی ناوچه‌که زیاتر جێی بایه‌خ و گرنگییه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ناوی ئه‌م موشه‌که وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ ناو و چالاکییه‌کانی فه‌رمانده‌ی باڵای حیزبووڵای لۆبنان شه‌هید “عیماد مۆغنیه”. ئه‌ڵبه‌ت به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه نه‌داوه که به چ هۆکارێک ناوی عیمادیان بۆ ئه‌م موشه‌که هه‌ڵبژاردووه؟ ئه‌و که‌سه‌ی که به چالاکییه‌کانی ئه‌ستوونه‌کانی ڕژێمی زایۆنیستیی به له‌رزه هێناوه، به‌ڵام به پێی په‌یوه‌ندی به‌هێز و نزیکی نێوان ئه‌و که‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕه و کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانین بڵێین که ناوی ئه‌و له سه‌ر ئه‌م موشه‌که نراوه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که موشه‌کی عیماد ده‌توانێت هاوکێشه‌کان تووشی گۆڕانکاری بکات و توانا سه‌ربازییه‌کانی دوژمنی ئیسرائیلی ڕووبه‌ڕووی کێشه بکات.
دووه‌م، ئه‌م موشه‌که پیشان ده‌دات که بڕیاره له به‌ره‌ی “مقاومت” یان خۆڕاگری له ناوچه‌که کۆتایی به‌و شه‌ڕه بێنێت که له لایه‌ن تیرۆریستان و گرووپه ته‌کفیرییه‌کانه‌وه په‌ره‌ی پێ ده‌درێت، بڕیاره له سوریاشه‌وه ده‌ست پێ بکات. به تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی نوێ به ته‌کنۆلۆژیای نوێ، ئێران به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که ده‌توانێت گۆڕانکاری له ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان بکات، تاران به فه‌رمی به هه‌مووانی ڕاگه‌یاند که هاوشێوه‌ی ڕووسیا توانای هێرش کردنه سه‌ر ئامانجه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی خۆی هه‌یه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌توانێت له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له سوریا به کار بهێندرێت و ڕه‌نگه دواتریش بنکه و مۆڵگه‌کانی سه‌ر به‌و گرووپه له عێراقیش بکرێته ئامانج.
خاڵی سێهه‌م ئه‌وه‌ی که ڕانه‌گه‌یاندنی ئاستی توانای موشه‌کی عیماد له ڕووی مه‌ودای پێکانه‌وه ڕه‌نگه بۆ یه‌که‌م جار بێت که له تاقیکردنه‌وه موشه‌کییه‌کان ڕوو ده‌دات. به پێی سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی موشه‌کی عیماد، ڕه‌نگه بتوانرێت پێش بینی ئه‌وه بکرێت که مه‌ودای پێکانی ئه‌م موشه‌که زیاتر له دوو هه‌زار کیلۆمه‌تر بێت که هاوشێوه‌ی موشه‌که‌کانی قه‌در و سجیل و شه‌هابی 3 ده‌بێت.
په‌یامی چواره‌م له‌وه‌دایه که تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی عیماد هاوکات بوو له گه‌ڵ ڕێ و ڕه‌سمی به خاک سپاردنی گه‌وره فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای ئێران که له سوریا شه‌هید کرا، لێدوانی وه‌زیری به‌رگری ئێران به ته‌واوی ڕوون و ئاشکرا بوو:” هیچ که‌س ناتوانێت ڕێگری له پێشکه‌وتنه موشه‌کییه‌کانی ئێران بکات و تاران پێویستی به ڕاوێژی هیچ که‌سێک نابێت تا په‌ره به سیسته‌مه به‌رگرییه‌کانی خۆی بدات”. ئه‌م موشه‌که بڕیاره به فه‌رمی له ناوه‌نده‌کانی پیشه‌سازی سه‌ربازی ئێران سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری به هێز و توانای ئێرانییه‌وه به‌رهه‌م بهێندرێت. په‌یامی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌ش بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه ئه‌وه‌یه که توانا موشه‌کییه‌کانی ئێران هێڵی سوره که نابێت لایه‌نی ناوخۆیی، پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له پێشکه‌وتنه‌کانی ترس و دڵه‌ڕاوکێیان هه‌بێت و لایه‌نی ده‌ره‌کیش ناتوانن به هیچ شێوازێک تووشی ڕاوه‌ستاندنی بکه‌ن.
موشه‌کی عیماد، هێزێکی دیکه به سیسته‌می به‌رگری ئێران ده‌به‌خشێت، ئاستی داواکارییه‌کانی ئه‌م وڵاته به‌رزتر ده‌کاته‌وه و ڕه‌نگ و بۆنێکی دیکه به پلانه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ده‌دات. ئه‌م تاقیکردنه‌وه ناتوانرێت جیاواز له گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت، به تایبه‌ت پاش ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا که تێیدا به سه‌دان حاجی ئێرانی گیانیان له ده‌ست دا و لێدوانی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی ئێران پاش ئه‌و ڕووداوه به شێوازێکی به‌رچاو تووڕه‌بوونی پێوه ده‌بینرا.
تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی عیماد و ئاستی تواناکانی، ڕه‌نگه زیاتر له هه‌ر لایه‌نێکی دیکه په‌یامێکی بۆ عه‌ره‌بستان به دواوه بێت، ئه‌و دراوسێیه‌ی باشوری ئێران که پاش شه‌ڕی ئه‌مریکا له عێراق و شه‌ڕی 33 ڕۆژه‌ی لۆبنان و دوو قه‌یرانی سوریا و یه‌مه‌ن په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆیشتووه و له ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا گه‌یشتووه‌ته لوتکه‌ی ئاڵۆزییه‌کان. له‌م قۆناغه‌دا پێویسته لێدوانه‌کان هێور بکرێنه‌وه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌ده‌ین که ئه‌وه‌ی که له ناوچه‌که ڕوو ده‌دات به‌ره‌و ئاراسته‌ی شه‌ڕێکی دیکه‌دا ببرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که دووکه‌ڵی هه‌ر ڕووداوێک ده‌گاته چاوی هه‌مووان.
سه‌رچاوه:الاخبار
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی