بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵەکە لەم خولەدا پێشوازی لە شەش کورتە فیلم، بەڵگە فیلم و ئەنیمەیشێنی ئێرانی دەکات.
«دَم » دەرهێنانی ناسر زەمیری، «پەری دەریایی» سابیر مستەفا پوور، «مسیر سخت (ڕێگای دژوار)» دەرهێنانی بێهنام ئەسەدوڵاهی، «پژواک (زایەڵە)» دەرهێنانی بەرزان ڕوستەمی، «گوشوارەهای ابریشمی (گوارە هەورێشمییەکان)» دەرهێنانی نیما حەسەن بەیگی، «سایەهای سنگین کلاغ» بەرهەمی بێهنام ئەسەدوڵاهی بە نوێنەرایەتی لە ئێران لەم فێستیڤاڵەدا دەکەونە کێبڕکێ.
سێهەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی «MESA» ئەمریکا لە 2تا5ی دێسەمبەر بەڕێوە دەچێت.