بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، شێخ تەحنون بن زاید ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات سبەی دووشەممە سەردانی تاران دەکات.
ناوبراو بەدەر لە کۆبوونەوە لە گەڵ هاوتاکەی، لە گەڵ ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە.
پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و وتووێژ لە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە ڕیزی گرنگترین ئامانجی سەردانەکەی تەحنون بن زاید بۆ تاران دادەنرێت./.