بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ سالار عەبدولستار محەممەد وەزیری دادی عێراق کۆبووە و پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
لەو کۆبوونەوەدا چۆنیەتی ئاڵوگۆڕی سزادراون و زیندانییەکانی هەر دوو وڵات، تاوتوێ و وتووێژی لە سەر کرا.
لایەنی عێراقی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەو زیندانییانەی کە قۆناغە یاساییەکانیان تێپەڕاندووە و لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە هەلومەرجی ئاڵوگۆڕکردنیان هەیە، ئامادەیی خۆیی دەربڕی.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە سەبارەت بە زیندانییە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستانیش میکانیزمێکی هاوشێوە جێبەجێ بکرێت./.