جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

قۆم، شارێک بە مێژوویەکی حەوت هەزار ساڵە لە ئێران

جام کوردی – شاری قۆم بە ئاسەواری مێژوویی و شوێنە پیرۆزە مەزهەبییەکان مێژوویەکی حەوت هەزار ساڵەی هەیە کە بە تێڕوانینێک لە شێوازی ئیسلامی و ئێرانی لە بیناسازییەکاندا دەتوانین بە شووناسە کەلتوری و کۆمەڵایەتییەکەی بگەین.

كانونی یه‌كه‌م 4, 2021
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە شاری قۆم زیاتر لە 360 ئاسەواری مێژوویی تۆمار کراوە کە هەر یەک لەو ئاسەوارانەش بە تایبەتمەندییە مێژوویی و کەلتورییەکەی، شووناسی حەوت هەزار ساڵەی شارەکە نمایش دەکات.

توێژینەوەی ئاسەوارناسەکان لە گردی قولی دەروێش لە بەشی باشوری شاری قۆم و لە سەر ڕێگای جەمکەران، ئەوەی سەلماندووە کە شارەکە، شارێکی مێژووییە. بە پێی توێژینەوەکان لەو گردەدا، بەڵگەی تەواو لە سەر حەوت هەزار ساڵی پێش و هەروەها سەردەمی پێش زائین و سەردەمی سامانییەکان و سەلجوقییەکان لە ئێران بە دەست کەوتووە.

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

قۆم لە دڵی بیابانیی خۆیدا حەرەمی پیرۆزی حەزرەتی فاتیمە (س) کچی ئیمام موسای کازمی بن جەعفەر (ع) پێشەوای حەوتەمی شێعەکانی جیهان و مزگەوتی پیرۆزی جەمکەرانی شوێن کردووەتەوە. بوونی 444 شوێنی پیرۆز و مەزارگەی زۆری عەلەوییەکان و نەوەکانی ئیمامان و ناوەندە زانستییە ئائینی و مەزهەبییەکان لە تایبەتمەندییەکانی شاری قۆمە.

قۆم کەوتووەتە سەر ڕێگا سەرەکییەکان لە ئێران و ساڵانە پێشوازی لە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی دەکات.

کاروانسەرای دێرگەچین ناسراو بە دایکی کاروانسەراکانی ئێران کە پەیوەندی بە سەردەمی ساسانییەکان و سەفەوییەکانەوە هەیە لە ناحیەی ناوەندیی شاری قۆم پاش گوندی کورگڵ و لە مێژووی خۆیدا پێشوازییەکی زۆری لە خەڵک بە تایبەت بازرگانان و زیارەتکارانی ئەو سەردەمە کردووە. ئەم کاروانسەرایە بە هۆی تایبەتمەندییەکانی لە ڕووی بیناسازی و هەروەها بوونی مزگەوت، ئاسیاو، حەوشەی گەورە، دووکانەکانی کڕین و فرۆشتنی کاڵا و سەرجەم پێداویستییەکانی مانەوە لەو شوێنەدا، وەک دایکی کاروانسەراکانی ئێران ناوبانگی دەرکردووە.

بازاڕی گەورەی قۆم بە یەکێکی دیکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەم شارە دادەنرێت کە پەیوەندی بە سەردەمی بیناسازی ئیسلامی و ئێرانییەوە هەیە و لە لایەن هونەرمەندێکی بەناوبانگ بە ناوی حەسەن قۆمی ناسراو بە مێعمارباشی لە ساڵی 1301 کۆچی بونیاد نراوە.

بەشێکی زۆری بازاڕی قۆم واتە بازاڕە کۆنەکەی لە سەردەمی سەفەوییەکان و لە نزیک مزگەوتی گشتی کراوەتەوە و لە سەردەمی ناسرەدین شای قاجاڕ پەرەی پێدراوە و لە ساڵی 1376 ی کۆچی هەتاوی بە ژمارە 1937 وەک یەکێک لە ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمار کراوە.

لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری قۆم بینا و ماڵە مێژووییەکان زۆر دەبینرێن کە یادگاری سەردەمانی کۆنی شارەکەن. وەک ماڵی یەزدان پەنا بە مێژوویەکی 120 ساڵە کە پەیوەندی بە سەردەمی قاجاڕ و سەرەتای پاڵەوییەوە هەیە.

ماڵەکانی حاجی خان و حاجی عەلیخانی زەند بە هەمان شێوە بە مێژوویەکی 130 ساڵە لە ڕیزی ماڵە مێژووییەکانی شاری قۆمدان کە بەو تایبەتمەندییە مێژووییەوە جوانییەکی کەم وێنەیان بەو گەڕەکانە بەخشیوە.

ماڵە مێژووییەکەی ئیمام خومەینی (رە) لە ئاسەوارە مێژووییە تۆمارکراوەکانی شاری قۆمە کە یادگارێکی سەردەمی خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕانەی ئەو سەرکردە مەزنەیە. ئەو ماڵەش کەوتووەتە شەقامی موعەلیم و پەیوەندی بە سەردەمی ئێستاوە هەیە و لە ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی بە ژمارە 1745 لە سەر ئاستی ئێران تۆمار کراوە.

هەروەها لە بەشەکانی سەر بە پارێزگای قۆم ماڵێک لە فەیلەسوفی گەورە مەلا سەدرا بە یادگار ماوەتەوە، ئەم بینایە لە شاری کەهک و پەیوەندی بە سەردەمی سەفەوییەکانەوە هەیە و لە کۆتایی ساڵی 1375 ی کۆچی هەتاوی لە سەر ئاستی ئێران ناوی تۆمار کراوە.

لە شاری قۆم مزگەوتە مێژووییەکانیش دەبینرێن. مزگەوتی گەورە وەک ئاسەوارێکی مێژوویی و مەزهەبی شارەکە لە بەشی ڕۆژئاوا مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی مەعسومەدایە و لە لایەن ئایەتوڵڵا بروجێردی لە ساڵی 1374 ی کۆچی مانگی و لە لایەن ئەندازیار حوسێن بن محەممەد ناسراو بە لوڕزادە بونیاد نراوە. ئەم مزگەوتە بە هۆی ڕوبەری زۆرەوە بە مزگەوتی گەورە ناسراوە.

مزگەوتە مێژووییەکانی قۆم هەڵگری تایبەتمەندییەکی زۆری شێوازی بیناسازی ئیسلامی و ئێرانین کە لەم نێوەندەدا دەتوانین ئاماژە بە مزگەوتی گشتی عەتیق و مێژوویی قۆم بدەین و پەیوەندی بە سەردەمی سەلجوقییەکان و سەفەوییەکانەوە هەیە و لە کۆتایی ساڵی 1312 بە ژمارە 194 لە سەر ئاستی نیشتمانیی ئێران تۆمار کراوە. لە ئێستادا کۆنترین بەشی ئەم مزگەوتەش پەیوەندی بە سەردەمی سەلجوقییەکانەوە هەیە.

مزگەوت و مینارەی گۆڕەپانی کۆن لە شاری قۆم و بەشی ناوەڕاستی شەقامی ئازەر پەیوەندی بە سەردەمی سەلجوقییەکان و قاجاڕەکانەوە هەیە و لە کۆتایی ساڵی 1380 ی کۆچی هەتاوی بە ژمارە 4419 تۆمار کراوە. ئەم مزگەوتە لە ساڵی 1310 ی کۆچی لە لایەن ئایەتوڵڵا حاجی میرزا محەممەد فەیز بونیاد نراوە و بە مزگەوتی فەیزیش ناسراوە.

لە تەنیشت ئەم مزگەوتە مینارەیەک بە بەرزی 25 مەتر هەیە کە سێهەم مینارەی جیهانی ئیسلام و یەکەم مینارەی درووستکراوە لە قۆم و ئێران. ئەم مینارەیە لە ساڵی 291 ی کۆچی مانگی لە نێوان شاری نوێی ئیسلامی و شاری کۆمی کۆمیدان درووستکرا تا دەنگی بانگ بە هەر دوو شارەکە بگات.

مزگەوتی پیرۆزی جەمکەرانیش یەکێکە لە بینا مەزهەبی و مێژووییەکانی قۆم کە لە ڕۆژی 17 ی مانگی ڕەمەزانی ساڵی 373 ی کۆچی لە نزیک گوندی جەمکەران کراوەتەوە و ئەمڕۆ بووەتە شوێنی گردبوونەوەی موسڵمانانی شێعە لە هەر شوێنێکی جیهانەوە.

قۆم خاوەنی زیاتر لە 440 ئیمام زادە و شوێنی پیرۆزە کە لە ڕووی کەلتوری و ڕۆشنبیری و مەزهەبییەوە ساڵانە شوێنی بەڕێوەچوونی دەیان جۆرە چالاکین.

Previous Post

خواردنی کام میوە لە بەیانیدا باشترە؟

Next Post

عامری: هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێگایەکی دەربازبوونە لەم قەیرانەی ئێستا

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post
عامری: هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێگایەکی دەربازبوونە لەم قەیرانەی ئێستا

عامری: هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێگایەکی دەربازبوونە لەم قەیرانەی ئێستا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020