بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە سوریا دەستنیشان کرد.
بریژیت کورمی ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بووە و بە فەرمانی مەکرۆن وەک باڵیۆزی نوێی ئەو وڵاتە لە سوریا دەستنیشان کراوە، ئەڵبەت ئاماژە بەوە نەدراوە کە ناوبراو دەچیتە دەیمەشق یان لە دوورەوە کاروباری تایبەتی خۆی ڕایی دەکات.
فەرەنسا ساڵی 2012 و لە سەردەمی سەرۆکایەتی نیکۆلاس سارکۆزی بە پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ حکومەتی سوریا، باڵیۆزخانەکەیی لە دیمەشق داخست.
فەرەنسا لە ئابی 2018 باڵیۆزی ئێستای لە ئێران وەک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری سوریا دەستنیشان کردبوو.
سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا لەو کاتەدا ڕایگەیاندبوو کە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە سوریا ناکرێتەوە./.