بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسی لێژنەی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە تاوانەکانی داعش لە عێراق ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی داعش تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی شەڕیان لە گرتووخانەی موسڵ کردووە.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە تیرۆریستانی داعش لە گرتووخانەی موسڵ لە ساڵی 2014 لانیکەم هەزار زیندانییان شەهید کردووە کە زۆربەیان شێعە بوون.
تیرۆریستانی داعش لە تەمموزی 2014 شاری موسڵیان وەک دووەم شاری گەورە و پڕ حەشیمەتی عێراق کۆنتڕۆڵ کرد و حکومەتی عێراقیش لە کانوونی یەکەمی 2017 پاش سێ ساڵ و نیو لە شەڕی دژ بە داعش، ئازادکردنەوەی سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی لە ژێر دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییەی ڕاگەیاند./.