بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕووداوەکەش ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بووە لە شەقامی سنجاوی کە شەقام و گەڕەکێکی قەرەباڵغی جوانڕۆیە و گورگەکە چووەتە دووکانی کەسێک و بە سەختی برینداری کردووە.
بریندارەکەش بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە.
بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەپارێزیی جوانڕۆ ڕایگەیاندووە کە سێ کەسی دیکەش لە لایەن ئەو گورگەوە بریندار کراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی قەزای جوانڕۆش بە پشتڕاستکردنەوەی ڕووداوەکە، ڕایگەیاندووە کە دەرزی دژە هاری لەو کەسانە دراوە./.