بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدەر لە لایەنە خۆراکییەکەی لە بواری تەندرووستیشدا سوودەکانی بەڕوو سەلمێندراون و لە ڕووی زانستییەوە پشتڕاست کراونەتەوە. هەروەها گەڵا بەڕووش بۆ چارەسەری سرووشتی سوودی لێ وەردەگیرێت.
ئەو سوودانەش بریتین لە:
کۆلیسترۆڵی کەمە و مادەی پۆتاسیۆمی تێدایە کە بۆ ئەو کەسانەی گرفتی میزکردنیان هەیە بەسوودە.
لە بەر ئەوەی کە مادەی ڕیشاڵی زۆری هەیە، بۆ ئەو کەسانەی کێشەی زۆرخواردنیان هەیە بەسوودە و حەزی خواردن کەم دەکاتەوە.
کۆمەڵێک ڤیتامینی لە گرووپی B تێدایە کە بۆ چالاکیی کۆئەندامی دەمار بەسوودە.
بۆ ئەو کەسانەی تووشی سکچوون دەبن بەکار دێت.
لە بەر ئەوەی کە بڕێکی زۆر لە نیشاستەی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی کێشیان کەمە پێشنیار دەکرێت لە بەر ئەوەی کە یارمەتیدەری زیادبوونی کێش دەبێت.
بۆ ئەو کەسانەی تووشی گرژبوونی ماسولکە بوون خواردنی بەڕوو پێشنیار دەکرێت.
بۆ دەمارەکان و سوڕی خوێن باشە و ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی دەوالی دەکات.
بۆ چارەسەری نەخۆشی مایەسیری سوودی لێ وەردەگیرێت./.