بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاڵیبان ڕایگەیاند کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی چالاکییەکانی ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان و چەندین بەرپرسی دیکەی ئەم وڵاتەی سنوردار کردووە.
ئەحمەدوڵڵا واسق وتەبێژ بە ناوی تاڵیبانەوە ڕایگەیاند کە ئەشرەف غەنی وەک پێویست ناتوانێت لە خاکی ئیماراتدا چالاکی سیاسی بکات.
بە وتەی ناوبراو، ئەو بڕیارەی حکومەتی ئیمارات حەمدوڵڵا مەهیب ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک کۆماری پێشوو و عەتا محەممەد نور قایمقامی پێشووی ویلایەتی بەلخیش دەگرێتەوە.
ئیمارات تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی لە بەرامبەر ئەم هەواڵەدا نەبووە.
ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە نیوەی مانگی ئابی ڕابردوو پاش گەیشتنی تاڵیبان بە کابوڵ، بۆ ئیمارات هەڵهات و تا ئێستا لەو وڵاتەدا ژیان بە سەر دەبات./.