بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕووداوەکە پاش نیوەڕۆی یەک شەممە لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری هەولێر بووە و پیاوێک بە هۆی کێشەی خێزانییەوە تەقەی زۆری کردووە و لە ئاکامدا هاوسەرەکەیی بە دوو گولە بریندار کرد.
پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسەش لە ماڵەکەیدا دەستی بە سەر چەکی دەمانچە، کڵاشینکۆف و چەقۆدا گرتووە./.