بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی ڕاوێژکاری میدیایی فیلمی«پاڵەوان» وەڤدی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «Films From the South» سە بارەت بە هەڵبژاردنی فیلمی «پاڵەوان» وەک فیلمی هەڵبژێردراوی ئەم خولە لە فێستیڤاڵ نووسیویانە:« پاڵەوان، فیلمێکی کاریگەر و پێشبینی نەکراوە. ئەوەی وەک درۆیەکی مەسڵەحەتی و چکۆلە دەبینرێت، دەرئەنجامی دەبێت. فیلمەکە زۆر پێوەندی بە سەردەمی ئێمەوە هەیە، فەرهادی هەموو کەسایەتییەکانی بە لە بەرچاوگرتنی تایبەتمەندی و چۆنێتی ئاکاریانەوە دەناسێنێت.
وەڤدی ناوبژیوانان دەیەوێت لە کۆتاییدا سەرنج بخاتە سە ر(ڕەحیم، بەکایەی ئەمیر جەدیدی) کە کەسایەتی سەرەکیە و بە تایبەتمەندییەکانی ئاکار و نەرمی هەڵسووکەوتی ئێمەی بەرەو خۆی ڕاکێشاوە».
سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی «Films From the South» لە مانگی نۆڤێمبەر لە ئۆسلۆی نەرویج بەڕێوە چوو. خەڵاتی «ئاوێنەی زیوین» کە ئەمساڵ درایە فیلمی «پاڵەوان» هەموو ساڵێک دەدرێتە باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکە.