بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە کەسێک ویستوویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان و ئەوانیش ڕوبەڕوی بوونەتەوە و گیانی لە دەست داوە.
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە کە تەرمی ئەو کوژراوە بە ناوی (م.م) ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.
هێشتا ئەوە ڕوون نەکراوەتەوە کە ئەو کەسە چەکدار بووە یان بە چەقۆ هێرشەکەی کردووە./.