بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی نارشکین وتی کە دڵنیایی بە هەمووان دەدەین کە هیچ هێرشێک بۆ سەر ئۆکرانیا لە ئارادا نییە.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە لە سەر ئەگەری هێرشی ڕووسیا بڵاو دەکرێتەوە تەنیا بانگەشە و پڕوپاگەندەی میدیاییە کە زیاتریش لای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دەکرێت.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتی کە دەبێت ئێمە لە بەرامبەر هەوڵەکانی ئەمریکا لە ئۆکرانیا خۆمان بەهێز بکەین.
سرگێی نارشکین وتی کە ئۆکرانیا بۆ ئەمریکا بایەخێکی ئەوتۆی نییە و دەتوانێت قوربانیی ئامانجەکانی ئەو وڵاتە بێت./.