بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵا و بە پێشوازی قوربان قولی بەردی محەممەدۆف سەرۆک کۆماری تورکمانستان گەیشتە شاری عیشق ئاوا.
پانزەیەمین کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئابوری ئیکۆ سبەی یەک شەممە بەڕێوە دەچێت. تورکمانستان سەرۆکایەتی ئەم خولەی ڕێکخراوی ئیکۆ دەکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەر لە پێشکەشکردنی وتارێک لەو کۆبوونەوە، لە گەڵ هاوتاکانی لە وڵاتانی بەشدار لەو ڕێکخراوە کۆدەبێتەوە./.