بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا سەردانی وڵاتانی قەتەر، سعوودیە و ئیمارات دەکات.
کۆشکی ئیلیزێ ڕایگەیاندووە کە مەکرۆن لە ڕۆژانی سێهەم و چوارەمی کانوونی یەکەمی 2021 بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە قەتەر، سعوودیە و ئیمارات.
مەکرۆن بۆ یەکەم جار لە پاش گەیشتنی بە دەسەڵات، لە تشرینی دووەمی 2017 سەردانی ئیمارات و قەتەری کرد.
ئیمارات بە هاوبەشێکی سەرەکی فەرەنسا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت./.