بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود زەهار لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە پەیامی فەڵيستینییەکان و ئەو چالاکییانەی بەردەوام لای خەڵکەوە دەبینرێت، ئەوەیە کە بۆ جولەکە زایۆنیستەکان هیچ شوێنێک لە داهاتووی ئەم نیشتمانەدا نییە.
ناوبراو وتی: چالاکییەکانی خۆڕاگری لە قودس ڕووی لە زیادبوون کردووە و یەکێک لە گرنگترین نموونەکانی، پرۆسەی شمشێری قودسە.
زەهار وتی: فەڵەستینییەکان بە هەر تێچوویەک بێت، لە باکور، باشور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای فەڵەستین، داهاتوویەک بۆ زایۆنیستەکان ناهێڵنەوە.
ناوبراو وتی: چالاکییەکان بەردەوام دەبن و ڕەنگە بە هۆکاری وەک ئامادەکاری، هەڵبژاردنی کات و شوێنی گونجاو بۆ لێدانی گورزی کوشندە لە سوپای زایۆنیستی، بۆ ماوەیەک ڕابگیرێت، لە بەر ئەوەی کە چالاکییەکی سەرکەوتوو کاریگەریی لە دەیان چالاکی بێ ئەنجام زیاتر دەبێت./.