بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر شاڵبافان لە کۆنفرانسی هاوبەشی گەشتیاریی ئێران و عێراق لە شاری مەشهەد وتی: ماوەی یەک هەفتەیە کە شاندێکی گەشتیاریی عێراق لە ئێرانن و لە پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان چەندین کۆبوونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی حکومی و کەرتی تایبەت هەبووە و لە شاری مەشهەدیش بەشدارییان لە کۆنفرانسی هاوبەشی گەشتیاریدا کردووە.
ناوبراو وتی: گەشتیاری ئامرازێکی گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراقە لە بواری ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و ئابوری و لەم پێناوەدا ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی هەر دوو وڵات گرنگییەکی تەواوی هەیە.
جێگری وەزیری گەشتیاریی ئێران وتی: چالاکوانانی کەرتی گەشتیاریی ئێران لە پارێزگاکانی وەک تاران، ئەسفەهان، تەورێز، فارس و ئیلام بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کردووە و هەوڵ دەدرێت کە لەم دەرفەتە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان کەڵک وەربگیردرێت.
هەر لەو کۆنفرانسەدا عەزیز تەمیمی، نوێنەری کۆمپانیاکانی کەرتی گەشتیاریی عێراق، وتی: ئێران و عێراق خاڵی هاوبەشی زۆریان هەیە و ئەمەش دەتوانێت هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات زیاتر بکات.
ناوبراو وتی: بۆ هاوکاری زیاتر، پێویستە کەڵک لە سەرجەم دەفرایەتییەکان وەربگیرێت تا بەرژەوەندی ئابوری بۆ خەڵکی ئێران و عێراق دابین بکرێت./.