بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم بنزیما لە لایەن دادگاوە بە هۆی کێشەیەکی چەندین ساڵە لە گەڵ یاریزانێکی پێشووی فەرەنسا، سزای زیندانیکردنی یەک ساڵەی بۆ دەرچووە.
ئەو بڕیارە ناخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و یاریزانەکە بە کەفالەت ئازاد دەکرێت، هەروەها بە بڕی 75 هەزار یۆرۆش سزا دەدرێت.
دادوەرە فەرەنسییەکە بنزیمای بە درۆکردن لە گەڵ دادگا تۆمەتبار کردووە، پاشان دەرکەوتووە کە لەو دۆسیەدا ڕۆڵی هەبووە و پەیوەندیی بە مستەفا زواوییەوە هەبووە کە تۆمەتباری سەرەکییە لە پرسی بڵاوکردنەوەی کاسێتە ئابڕووبەرانەکەی تایبەت بە ماتیۆ ڤالبوێنا./.