بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا هۆشدارییدا کە لە ئەنجامی شەڕی سەپێندراوی هاوپەیمانی سعوودیە لە یەمەن، تا ئێستا زیاتر لە 377 هەزار کەس کوژراون و ئەم ئامارەش تا ساڵی 2030 دەزگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس.
لەو ڕاپۆرتەی بەرنامەی گەشەپێدانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە لە سەدا 70 ی کوژراوانی شەڕ و پێکدادانەکان منداڵانی تەمەن ژێر 5 ساڵ بوون.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە لە سەدا 60 ی قوربانییەکانی ئەو دەسدرێژییەش، بە شێوازی ناڕاستەوخۆ و بە هۆی برسێتی و نەخۆشییەوە گیانی خۆیان لە دەست داوە و ئەوانی دیکەش لە شەڕەکاندا و یان بە هۆی بۆردومانەکانی هاوپەیمانی سعوودیەوە کوژراون.
ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە تا ساڵی 2030 ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە یەمەن تووشی کێشەی نەبوونی خۆراکی پێویست دەبن دەگاتە 9 ملیۆن و 200 هەزار کەس و ئەوانەش کە بە تەواوی لە هەژاریدا دەبن دەگەنە 22 ملیۆن کەس، واتە لە سەدا 65 ی دانیشتووانی ئەم وڵاتە.
لە کۆتایی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تەنانەت ئەگەر شەڕەکەش بەپەلە ڕابگیرێت، تا ساڵی 2047 دەبات یەمەن لەم دۆخەی هەژاری و برسێتی خەڵکەکەی ڕزگار بێت./.