جام کوردی:
جۆن هانا شاره‌زای سیاسی له دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیمۆکراسی ڕایگه‌یاندووه که ئاڵۆزی و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بارودۆخی ئه‌منی له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی، ده‌توانێت ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیداری به‌دواوه بێت و پێش له هه‌موو ده‌توانێت وڵاتی عه‌ره‌بستان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بکاته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بێت بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته. ناوبراو هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه که عه‌ره‌بستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات.
به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی المیادین، ناوبراو له شرۆڤه‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی خۆیدا وتی که عه‌ره‌بستان ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر گه‌وره‌یه به بێ ئه‌وه‌ی که چاره‌سه‌رێکی بۆ ده‌ربازبوون له‌و کێشه و گهرفتانه هه‌بێت، ئه‌و کێشانه ته‌نیا له بواری ئابوری‌دا نین، به‌ڵکوو زۆربه‌یان ململانێ ناخۆییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ن که له بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیدا بوونیان هه‌یه و ده‌توانێت وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببات.
جۆن هانا له درێژه‌دا وتی: شه‌ڕی یه‌مه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی که ئاسۆیه‌کی گه‌ش چاوه‌ڕوانیی بکات درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دووبه‌ره‌کی و ململانێی ناوخۆیی.
ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به حکومه‌تی مه‌لیک سه‌لمان و کوڕه‌که‌ی هۆشداری داوه و ڕایگه‌یاندووه که ئه‌وان وڵاتی عه‌ره‌بستان به‌ره‌و وێرانی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی مه‌ترسیدار ڕێنمایی ده‌که‌ن.
هانا پاشان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئابوری عه‌ره‌بستان وتی: کورتهێنانی بودجه که به‌رۆکی ڕیازی گرتووه له ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی یه‌مه‌ن، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری و که‌مبوونه‌وه‌ی پاشه‌که‌وته داراییه‌کانه که ڕۆڵێکی به‌رچاوی له چوونی سه‌رمایه‌دارانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بووه.
جۆن هانا که ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌که‌ی سه‌باره‌ت به وڵاتی عه‌ره‌بستانی خستووه‌ته به‌رده‌م شاره‌زایان و کارناسانی دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیمۆکراسی، هه‌روه‌ها وتی: پاش ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا، شه‌رعییه‌تی پاشای عه‌ره‌بستان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بووه‌ته‌وه و تا ئێستاش له مێژووی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا به‌م ئاسته نه‌بووه. ئه‌مه‌ش ده‌توانێت کاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری بۆ شه‌رعییه‌تی سیاسی و ئائینی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان هه‌بێت.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا به ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا و کاریگه‌ریی له سه‌ر بارودۆخی عه‌ره‌بستان، وتی: به هاتنی ڕووسیا بۆ سوریا په‌ره‌ده له سه‌ر به‌هێزترین هه‌ڕه‌شه دژ به عه‌ره‌بستان لادرا، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ که‌مته‌رخه‌می ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆڵی هاوپه‌یمانه‌که‌ی سه‌باره‌ت به پشتیوانی له سه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها پیشانده‌ری قوماری ڕیاز له ململانێی له هه‌مبه‌ر گۆڕانکارییه سه‌ربازی و سیاسییه‌کانی ناوچه‌که‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: کۆشکی سپی به سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما هیچ ههنگاوێکی دڵنیاکه‌ره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌کانی عه‌ره‌بستان هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه بۆ سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکا، میراتێکی مه‌ترسیدار به جێ ده‌هێڵێت که ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بێت بۆ سه‌ر سه‌قامگیری وڵاتی عه‌ره‌بستان.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵ ئینترست سه‌باره‌ت به ده‌سکه‌وته سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م ڕووداوه پیشانی دا که هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی دووره‌په‌رێزی مۆسکۆ له سه‌ر ئاستی جیهانی تووشی شکست بووه‌ته‌وه و وڵاتانی لایه‌نگری به‌رهه‌ڵستکارانی حکومه‌تی دیمه‌شق له ئێستادا له به‌رده‌م بڕیارێکی دژواردان. له کاتێکدا که هه‌ندێک له وڵاتانی کاریگه‌ر له قه‌یرانی سوریا هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا که به شێوازی سه‌ربازی، چاره‌سه‌ری سیاسی خوازراوی خۆیان له‌و وڵاته‌دا به‌ره‌وپێش ببه‌ن، عه‌ره‌بستان به پشتیوانی له هه‌ندێک گرووپ و لایه‌ن، کێشه‌کانی سوریای ئاڵۆزتر کردووه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه: سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی عه‌ره‌بستان و تورکیا بۆ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د و له‌ناوبردنی داعش تووشی شکست بووه‌ته‌وه و ڕووسیا به شێوازێک پێی ناوه‌ته گۆڕه‌پانه‌که‌وه که چیدی جێگای تورکیای تێدا نابێته‌وه، له ئێستادا بارودۆخی سوریا به‌و ئاسته گه‌یشتووه که هه‌ر چه‌شنه پاڵپشتی له گرووپه نه‌یاره‌کانی حکومه‌تی سوریا به مانای ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی دژ به ڕووسیایه.
دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیمۆکراسی له کۆتایی ڕاپۆرته‌که‌ی جۆن هانا داوای له بڕیار به‌ده‌ستانی واشنتن، ڕیاز و ئههنکهره کردووه که له ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن و بیر له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که بکه‌نه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا به ڕاده‌یه‌کی زۆر، هه‌ڵبژاردنه سیاسییه‌کانی به‌رده‌م واشنتنی سنوردار کردووه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که کاتیش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکادا نییه و ناتوانێت به خێرایی پرسه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
ئیدریس سلێمانی