بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بایرامی نووسەر ٦١ کتێبە لە بواری بەرەڤانی پیرۆز و بەرخۆدان و “لم یزرع” براوی کتێبی ساڵی ئێرانە و لە پیشانگای کتێبی سلێمانی پەردەی لەسەر لادرا و لە کۆڕبەندێکی تایبەت خرایە بەر باس و لێکدانەوە.
لە کۆبوونەوی پەردەلەسەرلادان لە زانکۆی هەڵەبجە، سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایانی ئامادەبوو هەوڵ و ماندووبوونی ڕاوێژکاری کولتووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانیان بەرزنرخاند و داوای بەردەوامیی ئەم چەشنە هاوکارییەیان کرد لە بوارەکانی کولتووری و زانستی.
شیاوی باسە، دانیشتنی تایبەت بە ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی کتێبی «لم یزرع» ئێوارەی 26ی نۆڤێمبەر بە ئەمادە بوونی «محەمەد ڕەزا بایرامی» نووسەری ئەم کتێبە، سەباح بەرزنجی نووسەر و لێکۆڵەری کورد، مەهدی شوشتەری سەرکونسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، هەندێک لە بەرپرسانی کولتووری هەرێمی کوردستان و هۆگرانی کولتوور و ئەدەبی فارسی لە پێشانگای کتێبی سلێمانی بەڕێوە چوو.
کتێبی«لم یزرع» چاپکراوی بڵاوکەرەوەی «نیستان»ە کە ساڵی ڕابردوو خەڵاتی کتێبی ساڵی سووئیس و ئێرانی بە دەست هێنا .
ئەم کتێبە گێڕانەوەی ژیانی کوڕێکی لاوی عێراقییە کە لە شەڕی عێراق و ئێراندا بەشدار دەبێت و پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵ دەبینێت کە سەدام گوندەکەیانی بۆردومان کردووە کشت و کاڵی لەو ناوچە قەدەغە کردووە.
بایرامی کە وەک یەکێک لە گێڕەرەوەکانی هەشت ساڵ شەڕی ئێران و عێراق ناسراوە لەم دانیشتنەدا وتی: لە کتبی«لم یزرع» دا بەدوای ئەوەدە بووم کە وەک نووسەرێکی ئێران چیرۆکی شەڕ لە ڕوانگەی عێراقیەکەوە بگێڕمەوە؛ کە بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی باشی لێکرا.