بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد موحی وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند کە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی وڵاتی عێراقە و مافی ئەوەی نییە لەم پۆستەی بۆ وتووێژ لە گەڵ میدیا زایۆنیستییەکان کەڵک وەربگرێت.
ناوبراو وتی: وەزیری دەرەوە مافی ئەوەی نییە مامەڵە بە بۆچوونی خەڵک و هێزی نیشتمانیی ئەوانەوە بکات و عێراق بەرەو پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ببات.
محەممەد موحی وتی: ناتوانین لە بەرامبەر ئەم سووکایەتییە بە ئەنقەستەی وەزیری دەرەوەی عێراق بێدەنگ بین کە کەسێکی بەسراوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانە و هەمووان بە پلان سەردانی بەحرەینیان کردووە.
وتیشی کە داوا لە دەزگای داد دەکەین بە هۆی پێشێلکردنی دەستوور و یاسای عێراق، لێپرسینەوە لە گەڵ وەزیری دەرەوەدا بکرێت.
وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵا وتی: ئێمە داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین هەوڵی ڕیشەکێشکردنی پێگەی ئەو کەسانە بدەن کە بەم شێوازە ناڕاستەوخۆیە پلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ڕژێمی زایۆنیستی دادەڕێژن./.