بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترینی ئەو خواردنانەی کە لە وەرزی زستاندا پلەی گەرمی جەستە بەرز دەکەنەوە، بریتین لە:
مۆز: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B و مەگنسیۆم و باری دەروونی باشتر دەکات و جەستە بە گەرمی دەهێڵێتەوە.
زەنجەفیڵ: لە ڕۆژانی سەرمادا گەرمت دەکاتەوە و بە سوودە بۆ کرداری هەرس.
قاوە: میتابۆلیزم چالاک دەکات و پلەی گەرمی جەستە بەرز دەکاتەوە.
گۆشتی سور: هۆکارە بۆ ئەوەی کە جەستە ڕێژەیەکی زیاتر لە ئۆکسجین بە دەست بێنێت و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاسن. کەمی ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا هۆکاری هەستکردنە بە سەرما.
پەتاتەی شیرین: یەکێکە لەو سەوزانەیە کە ڕێژەیەکی زۆر لە وزەی تێدایە، یارمەتی چالاکبوونی جەستە دەدات و پلەی گەرمی جەستە بەرز دەکاتەوە.
کولەکەی شیرین: میوەیەکە بۆ ئەم وەرزە سوودی تەندرووستی گرنگی هەیە و یارمەتی چالاکبوونی کرداری هەرس دەدات./.