بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە هێرش کراوەتە سەر کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە نزیک شاری دیوانیەی عێراق.
سەرچاوەکە بە ماڵپەڕی بغداد الیوم ی ڕاگەیاندووە کە کەسانی نەناسراو، کاروانێکی لۆجستی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان کردووە ئامانج.
هێرشەکە زیانی گیانیی نەبووە بەڵام چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی زیانیان بەرکەوتووە.
زۆربەی ئەو کاروانانە لە ڕێگای بۆمبی چێندراوی سەر ڕێگاکانەوە دەکرێنە ئامانج./.