بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی«پیرەمێرد و دەریا» لە دەرهێنانی عەلی لاجوردی لە حەفتا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی «سالێرنۆ»ی ئیتالیادا بەشدار بوو.
جێی ئاماژەیە ئەم فیلمە پێشتر لە سی و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران و سی و نۆیەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا نمایش کراوە.
لە پووختەی چیرۆکی ئەم کورتە فیلمەدا هاتووە : پیرەمێردێک بە دوای کەسێکدا دەگەڕێ بتوانێت خاڵە کوتراوە کۆنەکەی سەر بازووی، کەڕوخساری ژنێکی لاوە پاکی بکاتەوە…
حەفتا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی «سالێرنۆ» لە 22 تا 27ی نۆڤێمبەری 2021 بەڕێوە دەچێت.