بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژووری بازرگانی و پیشەسازی تاران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە 9 مانگەی ساڵی 2021، ئێران 632 ملیۆن یۆرۆ کاڵای هەناردەی یەکێتی ئەورووپا کردووە و لەم ماوەیەشدا 2 ملیار و 72 ملیۆن یۆرۆ کاڵای لەو وڵاتانە هاوردە کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2021، هەناردەی ئێران بۆ ئەورووپا لە سەدا 14 زیادی کردووە بەڵام هاوردە لەو وڵاتانە لە سەدا یەک دابەزیوە.
هەروەها لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو، ئێران 68 ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ هەناردەی بۆ یەکێتی ئەورووپا هەبووە و 307 ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆ کاڵای هاوردە کردووە.
بازرگانیی 9 مانگەی 2021 ی ئێران لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا 3 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بووە و هەر لەم ماوەیەدا تورکیا 113 ملیار دۆلار هەناردە و هاوردەی هەبووە کە 33 هێندەی بازرگانیی ئێران لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا بووە.
بە پێی دوایین ڕاپۆرتی گومرکی ئێران، کۆی گشتی بازرگانی دەرەکی ئەم وڵاتە لە 7 مانگی یەکەمی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، 98 ملیۆن و 700 هەزار تەن بە بڕی 54 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە کە 75 ملیۆن و 200 هەزار تەن بە بڕی 27 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار پشکی هەناردە و 23 ملیۆن و 500 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 27 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار پشکی هاوردە بووە./.