بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن لە میانەی بەشداریی لە کۆنفرانسی ئاسایشی بەحرەین ڕوبەڕوی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڕژێمی زایۆنیستی کرایەوە.
ناوبراو لە وتارەکەی لەو کۆنفرانسە جەختی لە سەر هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە و چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان وڵاتان کردەوە و ئاماژەشی بە دانوستانەکانی ئێران و سعوودیە لە بەغدا دا.
هەو لەو کۆنفرانسەدا پەیامنێرێکی ڕژێمی زایۆنیستی پرسیاری ئەوەیکرد کە ئایا عێراق دەبێتە بەشێک لە ڕێکەوتنی ئابراهام؟
فۆئاد حوسێن وەڵامی دایەوە: عێراق نابێتە بەشێک لەو ڕێکەوتنە، هۆکاری زۆریشی هەیە، ئەڵبەت من بۆ ئەوە نەهاتووم وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە بەڵام وەڵامەکەی نەرێنییە.
پێشتریش کەسایەتی و سەرکردە عێراقییەکان لە سەر هەو هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ڕژێمی زایۆنیستی هۆشدارییان دابوو./.